موفتی داعش لە کەرکوک کوژرا

0

نوچە-ئیرنا

گوتەبێژی میحوەری باکوری هێزەکانی حەشدی شەعبی دەڵێت، لە میانەی ئۆپەرایسۆنێکدا، موفتی داعش لە کەرکوک کوژرا.

علی الحسینی، گوتەبێژی میحوەری باکوری هێزەکانی حەشدی شەعبی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،١٠ی جانیوەری بە کەناڵی سومریە نیوزی گوتووە کە«عبدالقادر العزی»، موفتی  ویلایەتی  داعش لە کەرکوک، وێڕای سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەم گروپە بە هۆی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شعبیەوە کوژراون.

الحسینی راشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئەم ئۆپەرایسۆنەیان لە نزیک شارۆچکەی داقوق لە باشوری کەرکوک ئەنجام داوەو لە حەویجە  وناوچەکانی دەوروبەر بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com