تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مان، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی تێدا نییه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، یوسف محمد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محمد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له دانیشتنی سبه‌ی رایگه‌یاند: له كارنامه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه 10/1/2018، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كارنامه‌كه‌دا نییه، من به‌رچاوم نه‌كه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری نه‌بوونی نامه‌ی وازهێنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مان شوان شێخ ئه‌حمه‌د گوتی، من نازانم هۆكاری دانه‌نانی ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌ماندا چییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییەوە هه‌یه.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه هه‌ر ده‌بێ بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه و ئه‌م دانیشتنه‌ش نه‌بێ، پێویسته له دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا نامه‌كه بخرێته به‌نامه‌ی كاره‌وه و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات.