پەرلەمانتارێک: ئەگەر کورد بەیەک لیست دانەبەزێت توشی کارەساتی گەورەتر دەبین

0

نوچەنێت: تایبەت 

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمجارە کورد بەیەك لیستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق نەکات، لەوانەیە توشی کارەساتی زۆر گەورەتر بین.

بڕیاره‌ رۆژی‌ ١٢-٥-٢٠١٨، هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ڕێوه‌ بچێت، تائێستا دیار نییە، کە کورد بەجیا یاخود بە یەک لیست بەشداری دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لەلایەنەکانی باشوری کوردستان پێیان باشە سەرجەم لایەنە کوردیەکان بەیەك لیست بەشدارای لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، بەشداری کردنی کورد بەیەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەگرنگ دەزانێت و رایگەیاند “لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، کە کورد بەشێکی ناوچەکانی کوردستانی لەدەستداوە زەرەری زۆری کردووە، بۆیە ئەگەر ئەمجارە کورد بەیەك لیستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق نەکات، بۆ ئەو ناوچانەی، کە کێشەلەسەرن، لەوانەیە توشی کارەساتی زۆر گەورەتر بین”. 

محەمەد عوسمان دەڵێت “ئومێد دەکەم حزب و رێکخراوە کوردستانیەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی ناوماڵی کورد رێکبخەنەوە و هەموویان پێکەوە دابنیشن، گفتوگۆ و سازش بۆ یەکتری بکەن، لەپێناو پاراستنی دەستکەو تەکان و بەدیهێنانی ئامانجە رەواکانی میللەتەکەمان”.  

هەروەها گوتی، هەر چەندە لایەنەکان سازشی زیاتر بۆ یەكتری بکەن، ئەوەندە دەستکەوتی زیاتر بۆ میللەتەکەمان بەدەست دێنین، “هیوادارم ئەوە بکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com