تایبه‌ت: نوچه‌نێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، یاداشتی ناڕه‌زایی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگامان به ده‌ست گه‌یشتوه بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌ن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان.
به‌پێی بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، له‌مه‌ودوا باج ده‌خرێته‌سه‌ر پاشه‌ڕۆی ماڵان و زبڵ و خاشاكی هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌شیك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و داوای راگرتنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌نوه‌ر تاهیر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به یاداشتی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ راگرتنی وه‌رگرتنی باج له هاوڵاتیان له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆی ماڵان رایگه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا یاداشتی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن گه‌شتوته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنێكی خۆیدا وه‌ڵامی حكومه‌ت بداته‌وه و داوای راگرتنی ئه‌م بڕیاره بكات.
ئه‌نوه‌ر تاهیر راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا هاوڵاتیان موچه‌یان پێ نادرێت، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین ناكرێت و هه‌لی كاریشیان بۆ دابین ناكرێت، بۆیه ناكرێت له‌وه زیاتر فشار بخرێته سه‌ر هاوڵاتیان و چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی شاره‌وانی ئه‌نجومه‌نین، بۆئه‌وه‌ی نوسراوی خۆیان ئاماده بكه‌ن، تا بزانین ئه‌نجومه‌ن چۆن ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بداته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا تاوتوێی بكه‌ین.
جێگری سه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشی ده‌كات، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ی (چوارشه‌ممه ١٠-١-٢٠١٧) بانگهێشتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی بكرێت بۆ لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجومه‌نی پاێزگا.