تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتاریكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گەیه‌نێت، هێشتا كه‌س نازانێت به‌غدا راسته‌وخۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ده‌نێریت یان له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پاره‌كه ده‌نێرێت. ده‌شڵێت “به‌ڵام عه‌بادی به وه‌فدی سێ لایه‌نه‌كه گوتووه رێز له قه‌واره‌ی یاسایی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت”.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكهاتووه بۆ وردبینی كردن لە موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی موچه‌كانیان له لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه موچه‌یه‌ك نه‌گه‌شتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی راسته‌وخۆ ناردنی موچه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بۆ هه‌رێم، نه‌ك له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند: تا ئێستا میكانیزمی ناردنی موچه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دیار نییه و ئه‌وه‌ی، كه ده‌گوترێ ته‌نها لێدوانه و هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیده‌گه‌یه‌نێت، فشارێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق هه‌یه بۆ ناردنی موچه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، چونكه دوو دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزارین، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی وردبینی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌غدا موچه‌كانیان ڕه‌وانه بكات.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاشكراشی ده‌كات، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی سێ حزبه‌كه له‌گه‌ل عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران، عه‌بادی به وه‌فده كوردیه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، رێز له قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت.