كۆمیسیۆنی كوردستان پاکكردنەوەی تۆماری دەنگدەران رادەگەیێنێت‌

0

نوچەنێت: روداو
هەفتەی داهاتوو كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی كوردستان پاكکردنەوەی تۆماری دەنگدەران رادەگەیێنێ‌، بەرپرسێکی كۆمیسیۆنیش پێشبینی دەكات زیاتر لە 100 هەزار ناوی مرد‌وو و دووبارە ‌و زیادە لە تۆماری دەنگدەران لاببرێن.

د. جووتیار عادل، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، كارەكانیان بۆ پاکكردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران بەردەوامن، هەفتەی داهاتوو كۆمیسیۆن كارەكانی تەواودەكات ‌و لیستی ناوەکانی زیادە ‌و دووبارە ‌و مردووان رادەگەیێنێ‌ كە لە تۆماری دەنگدەران دەریاندەهێنێت‌.

جووتیار عادل پێشبینی دەكات ناوێكی زۆری زیادە ‌و دووبارە ‌و مردوو لە لیستی تۆماری دەنگدەران هەبن و دەڵێت: “پێشبینی دەكەم زیاتر لە 100 هەزار ناوی مرد‌وو و دووبارە ‌و زیادە لە تۆماری دەنگدەراندا هەبن، ئەوانەش هەموویان لادەبرێن”.

پێشتر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان وادەیەکی 45 رۆژی بۆ پاكکردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران دیاریكردبوو، رۆژی 11 ی ئەم مانگەش وادەکە كۆتاییدێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com