نوچەنیت
کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات، ورده‌كاریى راپۆرته دەدرێتە په‌رله‌مانی کوردستان و هەفتەی داهاتوو-ش بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 8-1-2018 به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران و به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كۆبووه‌وه. پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە، خستنەڕووی یەکەمین راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بوو لەبارەی داهات و خەرجییەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، تیمی كۆمپانیای وردبینی دیلۆیت، كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوون، لە زمانی خۆیانه‌وه راپۆرتی شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017ى وردبینی خه‌رجى و داهاته‌كاته‌كانى نه‌وت و گازیان خستووەتەڕوو.
له راپۆرته‌كه‌دا كۆمپانیاى دیلۆیت ورده‌كاریى زانیارییه‌كانى “هه‌نارده‌كردن، به‌كارهێنانى ناوخۆیى، پاڵاوگه‌كان، داهاتى به‌ده‌ستهاتووی فرۆشى نه‌وتى خاو، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، بڕى پاره‌ى پێشه‌كى وه‌رگیراو له كۆمپانیاكان، خه‌رجی بۆ شایسته‌ى داراییى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، خه‌رجییه‌كانى دیكه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى”، خرایه‌ڕوو.
دوای گفتوگۆكردن و پرسیاری وەزیرەکان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ وەسفکردووە به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى شه‌فافییه‌ت له كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان. هاوکات پێشنیازه‌كانى كۆمپانیاى دیلۆیت په‌سندكران سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانى پرۆسه‌كه و وه‌رگرتنى رێكارى پێویست بۆ به‌جێگه‌یاندنیان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوە هه‌مان ورده‌كاریى ئه‌و راپۆرته له لایه‌ن تیمه‌کەی دیلۆیتەوە پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت، له هه‌فته‌ى داهاتووشدا به ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانییه‌وه بخرێته به‌رده‌م رای گشتی ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر راهێنانى ژمێریار و وردبینى دامه‌زراوه‌كانى چاودێریى دارایى له هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا دەکاتەوە، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا بۆ پڕۆژه‌كه سوودیان لێوه‌ربگیرێت.
سه‌رۆكوەزیران و جێگرەکەی و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگیى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتیى د. ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ربڕیوە، كه “رۆڵى گرنگیان له هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریی كۆمپانیاى دیلۆیت هه‌بوو بۆ ئاسان گه‌یشتن به زانیارى و دۆكیۆمێنته‌كان له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و لابردنى كێشه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى پڕۆژه‌كه”.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت “له پرۆسه‌یه‌كى شه‌فافدا و به‌پێى پێوه‌ره‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و له‌به‌ر رۆشناییى رێنماییه‌كانى گرێبه‌سته حكومییه‌كان”، بانگهێشتى كۆمپانیا جیهانییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانى بوارى وردبینى كرا و له كۆتایى ساڵى 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و گازه‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى جیهانى (دیلۆیت) و (ئى واى) كرا.
به‌پێى هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه، وردبینیى سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجى و پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت به چالاكییه‌كانى ساڵانى رابردووشەوە، بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، دوایین سه‌ردانی شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا بۆ پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تەکە تاوتوێكراون. ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له به‌غدا ده‌كات و هیوای خواستووە حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی ناردنی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكات، هه‌موو ئاماده‌یی حكومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌وه نیشانداوە.