پەرلەمانتارێک: زۆر ئەستەمە هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە ئاستەنگ و بیروڕای جیاواز  زۆرن لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژادرنەکانی عێراق، بۆیە زۆر ئەستەمە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

بڕیاره‌ رۆژی‌ ١٢-٥-٢٠١٨، هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ڕێوه‌ بچێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، کە هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن رایگەیاند “ئەمڕۆ سەرجەم فراکسیۆنەکان، لەناو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیەکی زۆر گەرموگوڕیان لەسەر ئەم بابەتە کرد و هەموو لایەنەکانی هەڵسەنگێندرا، بەڵام نەگەیشتینە رێکەوتنێکی یەکلاکەروە، بۆیە زۆر ئەستەمە هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێستا هاوپەیمانان، ئەنجومەنی ئاسایش، سوننە، شیعە، کورد و حکومەت بەشێوەیەکی دیکە لەناو چوار چێوەیەکەدایە و گفتوگۆکان بەردەوامن. هەروەها ئاستەنگ و بیروڕای جیاوازیش زۆرن، لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی عێراق. 

محەمەد عوسمان بە پێویستی دەزانێت، کە سەرجەم لایەنەکانی عێراق لەسەر ئەم بارودۆخ و گوزەرانەی، کە بەسەر عێراقدا هاتووە، وردتر بن و مامەڵەی باشتر بکەن، بۆ ئەوەی میللەتەکەمان لەم قەیرانەی کە ئێستا هەیە، لێی دەربازبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com