نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، گۆڕان دوابڕیاری خۆی داوە، بۆیە پێموایە ئەگەر نامەی دەسلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانیانشی قبوڵنەکرێت، بەم شێوەی ئێستا دەمێنێتەوە.
رۆژی ٢٠-١٢-٢٠١٧، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بەفەرمی کشانەوەی خۆیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دوای تێپەربوونی نزیکەی مانگێک بەسەر بڕیاری کشانەوەکەدا تائێستاش نامەی دەسلەکارکێشانەوەی وەزیرەکان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان قبوڵنەکراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، منیرە عوسمان ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی قبوڵنەکردنی نامەی دەسلەکار کێشانەوەی وەزیرەکانیان رایگەیاند”لەبەرئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئیعلانی ئەوەی کردووە، کە هێزێکی ئۆ پۆزسیۆنە و- وەزیرەکانی و سەرۆکی پەرلەمان دەستیان لەکارکێشاوەتە، بۆیە پێموایە ئەگەر نامەی دەسلەکار کێشانەوەکەشیان قبوڵ نەکرێت، بەم شێوەی ئێستا دەمێنێتەوە”.
منیرە عوسمان جەختی لەوەکردەوە، کە بزووتنەوەی گۆڕان دوابڕیاری خۆی لەسەرکشانەوە لەحکومەت داوە و جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە حکومەت.