پەرلەمانی عێراق، لیژنەیەكی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکانی دوز خورماتوو دروستدەکات

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی، لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیاری دابە دروستكردنی لیژنەیەكی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکانی دوز خورماتوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨-١-٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بریاری دروستكردنی لیژنەیەكی لێکۆڵینەوە بۆ دیراسەکردن و خستنە ڕووی رووداوەكانی شارۆچكەی دوزخورماتوو دا، ئەمەش لەکاتێکدایە هاوڵاتیانی کورد لەو قەزایە ئاوارەی شارەکانی باشوری کوردستان بوون و تائێستا نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان و سوتاندن و تەقاندنەوەی ماڵی کورد لەو شارە بەردەوامە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆر ئەردەڵان نورەدین ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی دروستکردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکانی دوز خورماتوو رایگەیاند”دروستکردنی ئەو لیژنەیە لە  پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاری لەسەردراوە و لیژنەیەکی پەرلەمانییە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەروداوەکانی قەزای دوزخورماتوو، ناوچەکانی دەورو بەری و ئەو ناوچانەی کەتائێستا ناوچەی شەڕن”.   

ئەردەڵان نورەدین ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە هۆکارەکانی دروستکردنی لیژنەکە، ئەوەیە ئەمڕۆ داوای ئەوەی ژمارەیەك هاوەن کەوتووەتە ناو ماڵی هەندێک لەماڵە تورکمانەکان لە دوز خورماتوو، تورکمانەکان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیانکرد بۆ ئەم بابەتە. 

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت”بەلامانەوە ئاسایییە ئەولیژنەیە دروستبکرێت، چونکە ماڵێکی زۆری کوردەکانی دوز خورماتوو سوتێنراون، دەرکراون و توشی جۆرەها پێشێلکاری بوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com