نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیستی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، له كه‌ركوك شاڵاوی به عه‌ره‌ب كردن ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه. پاریزگاره وه‌كاله‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك، پۆلیسی ئیتحادی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی هێناوه بۆسه‌رگەڕەکە كوردییه‌كان.
دوای روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری شاری كه‌ركوك و كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه، شاڵاوێكی به‌عه‌ره‌بكردن له سنوری پاریزگای كه‌ركوك ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه. به‌شێك له هۆزه عه‌ره‌بیه‌كان به پاڵپشتی پۆلیسی ئیتحادی له سنوری سه‌رگه‌ڕان، داوای چۆڵكردنی گونده‌كانیان له هاوڵاتیانی كورد كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیستی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی سنوری كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان رایگه‌یاند، دوای كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شد و سوپای عیراقه‌وه ، ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردیه‌كان ده‌ستی پێكردوته‌وه كه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و په‌ڵكانه‌وه ده‌ستیان پیكردوه.تا ئیستاش ئه‌م ته‌عریبكردنه به‌رده‌وامه.
جوان حه‌سه‌ن هەروەها دەڵێت، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانمان ئاگاداركرده‌وه له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، ئه‌وانیش له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندی ئه‌و پرۆسه نایاساییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك، جۆریكی دیكه‌ی ته‌عریبكردنی كه‌ركوك ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت ، پارێزگاره عه‌ره‌به‌كه‌ی كه‌ركوك بڕیارێكی تایبه‌ت به شاره‌كه‌ی راگرتوه، كه تێیدا رێگه به هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عێراقی ده‌دات كه موڵك و ماڵ له كه‌ركوك بكڕن ، وه ریخراوی به‌در له‌م دواییانه‌دا نزیكه‌ی٦٠٠پارچه زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی حه‌شد و كه‌سوكاریان دابه‌شكردوه كه ئه‌مه‌ش به عه‌ره‌بكردنه‌وه‌یه.