نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، داوای رونكردنه‌وه‌مان له بەڕێوەبەری گشتی كاره‌بای سلێمانی كردووه، بۆ كیشه‌كانی كه‌رتی كاره‌با له سنوری پاریزگای سلێمانی.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه ٨-١-٢٠١٨، لیژنه‌ی پیشه‌سازی و- ووزه له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كاره‌با له سنوری پاریزگای سلێمانی ، میوانداری به‌ڕێوەبەری گشتی كاره‌بای سلێمانی كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌كره‌م شه‌ریف ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی ووزه له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبەری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ رونكردنه‌وه‌ی كیشه‌كانی كاره‌با له سنوری پاریزگای سلێمانی، وه‌ك لیژنه‌كه‌مان میوانداری سالار حیسامه‌دین بەڕێوەبەری گشتی كاره‌بای سلێمانیمان كرد، تاوتوێی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌مان كرد كه ده‌گاته سنوری سلێمانی، بابه‌تی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری و چه‌ند پرسێكی دیكه.
ئه‌كره‌م شه‌ریف دەڵێت، داوامان كرد له‌كاتی دانانی سیسته‌می 20 ئه‌مپێری پێویسته ئه‌و بڕە كاره‌بایه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ی لێ جێبه‌جێكراوه بۆ ناوچه‌كه، خۆی دابینبكرێته‌وه و هه‌وڵبدرێت كاره‌بای ئه‌و شوینانه زیاتر بێت له‌و شوێنانه‌ی، كه سیسته‌مهکە‌ی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌كره‌م شه‌ریف ئاماژه بە کاری موەلیدە ئەهلییەکان ده‌كات”موەلیده ئه‌هلیه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می ٢٠ ئه‌مپێری ده‌كرێت و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری ده‌درێته هاوڵاتیان”.