بەهرام قاسمی: قسەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران گرنگە

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە لەلایەن موحسین رەزایی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کرا. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، رەتکردنەوەی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان، دەستی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران هەبێت، لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئێران گرنگە.

دوای ئەوەی موحسین رەزایی، هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئێڕانە، نێچیرڤان بارزانی بە قسەیەکی کۆمیدی وەسفی کردوە ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە٨-١-٢٨٠١٨، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیێنێ، ئەوان بەدووری دەبینن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران هەوڵبدەن. رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتەش لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بە گرنگ وەسف دەکات.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت”هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نییە بۆ تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستان و لێکۆڵینەوە لە رەهەندە ئەمنییەکەی، ئەو بابەتە پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com