نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆت بۆ خەڵک ئاشکرادەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨-١٢-٢٠١٨، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی حکومەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، چەند زانیارییەکی لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاشکراکرد و -وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگمان لەبارەی شەفافیەت لە سێکتەری نەوت و گازدا نا و راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆت بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکەین. سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران دەڵێت، پارەی ئەو نەوتەی لەبەردەستمانە بەشی موچەی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان ناکات.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەکردەوە، کە ئەگەر بەغدا جددی بێت لە ناردنی موچە. ئەگەر حکومەتی عێراق دەیەوێت داتاکانی هەناردەی نەوت بزانێت، ئەوا هەموو شتێک ئامادەیەو هەموو کار ئاسانییەک دەکەین.
هاوکات ئاماژەی بە پارەی گەنمی جوتیاران کردو گوتی، حکومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دیناری جووتیارانی هەرێمی کوردستان قەرزارە.