نوچەنێت
دوای ئەوەی موحسین رهزایى، ئەمیندارى ئهنجومهنى دهستنیشانكردنی بهرژوهندییهكانى ئێران گوتی، خۆپیشاندانهكانى ئێران له ههولێرهوه پلانى بۆ دانراوەو بهڕێوهدهبرێن. حکومەتی هەرێم بە فەرمی نیگەرانییەکانی گەیاندە بەرپرسانی ئێران.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سیامەک بورهانی جێگری کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناڕەزایی و نیگەرانی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە قسەکانی موحسین رەزایی، راگەیاند.
هەر بەگوێرەی هەواڵەکە فەلاح مستەفا لەو کۆبوونەوەیەدا گوتویەتی”قسهكانی رهزایی پێچەوانەى بنەماو یاسا نێودەوڵەتییەکانە بۆ پەیوەندى دوولایەنە، چونکە قسەکانى چەند تۆمەتێکى هەڵبەستراوى بێ بنەمایەو یەکەم جاریش نییە ئەم تۆمەتانە لەلایەن گەورە بەرپرسانى ئێرانەوە بڵاودەکرێتەوە، ئەگەر ناوبراو هەر بەڵگەیەکى هەیە لەسەر ئەم مەسەلەیە با بیخاتەڕوو. ئەو لێدوانە بە هەڵوێستێکى نەگونجاو دەبینین و دژى پەیوەندی نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران”.
جێگرى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران، سەبارەت بەو نیگەرانییانە رایگەیاندووە “ئەو نیگەرانیانە بە هەند هەڵدەگرین و دهیگهیهنینە بەرپرسانى باڵا لە تاران”.