پارێزگارە عەرەبەکە: کەرکوک بۆ هەڵبژاردن ئامادە نییە

0

نوچەنێت-هەولێر

راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، رۆژی یەکشەممە ٧ی کانوونی دووەم رایگەیاند، پاریزگای کەرکوک ئامادە نییە بۆ هەڵبژردن و داوایکرد، دوابخرێت!

پارێزگارە عەرەبەکەی کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا دەڵێت “هێشتا ئاوارەکانی کەرکوک، بە تەواوەیی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان و زۆرێک لە بەڵگەنامەکانینا لە سەردەمی داعشدا لەنێوچوون، بە تایبەت لە سنوری قەزای حەویجە”.

جبووری هەروەها دەڵێت، هێشتا فراکسیۆنە سیاسییەکان لەسەر یاسای پارێزگاکان رێکنەکەوتوون، بەتایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە پارێزگای کەرکوک هەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ناوەڕاستی مانگی ئایاری وەک وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەڵىژاردنی پارێزگاکان دیاریکردووە، بەڵام پەرلەمانی عێراق هێشتا دوابڕیاری لەبارەیەوە نەداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com