بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانی، لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەبنە هاوپەیمانی عەبادی

0

نوچەنێت-هەولێر

رۆژنامەی “ئەلعەرەب”ی چاپی لەندەن، لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە کە “بافڵ تاڵەبانی، یەکێک دەبێ لەوانەی ئەگەری زۆرە لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو یان دوای ئەو هەڵبژاردنانە ببێتە هاوپەیمانی حەیدەر عەبادی”.

سەرچاوەکە گوتوشیەتی “هاوپەیمانی هەرە نزیکی عەبادی لەناو کورددا بەرهەم ساڵحە، ئامانجیەتی بە درووستکردنی هاوپەیمانی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستاندا پۆستی سەرۆکی هەرێم بەدەستبهێنێ”.

ئەم هەواڵە کاتێک بڵاودەبیتەوە، کە هەفتەی رابردوو عەبادی لەگەڵ شاندێکی حزیبی کۆبووەوە کە پێهاتبوو لە نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و قەوارەکەی بەرهەم ساڵح، دواتر بافڵ تاڵەبانی، بە جیا سەردانی حەیدەر عەبادی کرد و لەگەڵی کۆبووەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com