چەکی پارەی گەنمی جوتیاران، گەیشت

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چەکی پارەی گه‌نمى جوتیارانى ٢٠١٧ی هەرێم، بەتاواوی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

ناردنی چەکی پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ساڵى ٢٠١٧ له ‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقەوە له‌ كاتێكدایه،‌ كه‌ تا ئێستا جوتیاران پاره‌ى سێ ساڵى رابردوویان له‌ ساڵى ٢٠١٤ ‌و ٢٠١٥ و به‌شێكى ٢٠١٦ به‌ ته‌واوى پێ نه‌دراوه‌ و له‌ لاى حكومه‌تى عێراق ماوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بەشار مشیر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری  لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، رایگەیاند”لە ١٩%چەکی پارەی گه‌نمى جوتیارانى ساڵی ٢٠١٦ی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، گەیشبووە هەرێمی کوردستان، هەروەها پێش چەند رۆژێکیش بەشێکی دیکەی چەکی ٢٠١٦  گەیشتووە، بەڵام تائێستا هیچ بڕە پارەیەكی ئەو چەکانە نەگەیشتووە، چاوەڕوان دەکرێت لەڕێگەی بانکەکانەوە، هەندێك پارە رەوانە بکرێت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان”. 

بەشار مشیر دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمەکەوتوون و، ئەو قسانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە پەیوەندیمان پێوەکردوون، ئەمڕۆ چەکی ٢٠١٧ بەتەواوی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

 هەروەهادەڵێت”جێبەجێکردنی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، چونکە بەڵێنەکانی بەغدا ئەم ماوەیە راست دەرناچیت، بۆیە گومانمان لە وەهەیە کە پارەکە جارێ نەگات”.

 ئەو ئەندام لیژنەیە لەپەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو”ئێمە وەکو لیژنەی کشتوکاڵ، بەردەوام بە دوادا چون دەکەین و لەسەر خەتین، بۆ داکۆکی لەمافی جوتیاران و ناردنی پارەکەیان. بەنیازین وەکو لیژنەی کشتوکاڵ، بۆ ئەم بابەتە سەردانی یوئێن، بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com