تایبه‌ت:نوچه‌نێت
به‌رپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ش بكریت گرنگی زۆری هه‌یه، چونكه ئه‌و دوو حیزبه هه‌تا یه‌كبن ، مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كه‌مترده‌بێت .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٧-١-٢٠١٨، وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، سه‌باره‌ت به ئامانجی كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و گرنگی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌م كاته‌دا رایگه‌یاند، من به‌شداری ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه نه‌بوم، بۆیه له ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه ئاگادارنیم، به‌ڵام هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه‌كی پارتی و یه‌كێتی گرنگی زۆری هه‌یه ، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه رۆژانه‌ش بن هه‌ر گرنگن، چونكه ئه‌م دوو هیزه ڕۆڵی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان، هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، له‌م كاته‌دا په‌یوه‌ندی به سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌وه بۆ بەغدا، هەیە؟
فازڵ به‌شاره‌تی گوتی، ئاگاداری ئه‌وه نیم ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بۆ وه‌ڵامی سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی سێ لایه‌نه‌كه بێت بۆ به‌غدا، به‌ڵام سه‌ردانی ئه‌و سێ لایه‌نه هیچ به‌رهه‌میكی نابێت، چونكه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن، به‌ڵكو نوێنه‌ری حیزبه‌كانی خۆیان بون.
فازڵ بەشارەتی هەروەها دەڵێت، به‌غدا كار له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌ی خه‌لك ولایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات، بۆیه نه‌ده‌بوو ئه‌م سی لایه‌نه ئه‌و به‌هانه‌یه بده‌نه ده‌ست به‌غدا، چونكه به‌غدا ئاماده نییه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كانی كوردستان كۆببیته‌وه، خێره ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌فدی سێ حزب كۆده‌بنه‌وه! ، بۆیه نیه‌تی به‌غدا به خێر نازانم بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ حیزبه.