
ئەمریکا ئاگاداری دەکاتەوە: هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی لە ئارادایە
نوچەنێت
ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ
ڕۆژنامه‌ی سیاسه‌ی كوه‌یتی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقییه‌وه بلاَویكرده‌وه، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران‌و سوریا‌و ئه‌و گروپه تیرۆرستیه عێراقییانه‌ی كه له‌و ولاَتانه‌وه نزیكن، مه‌ترسی تیرۆری له‌سه‌ره.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ئه‌مریكییه‌كان ئاگاداری بارزانی‌یان كردووه‌ته‌وه، كه ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندتر بكات، به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای هه‌ولێرو ناوچه‌ی سه‌لاَحه‌دین، چونكه گومانی ئه‌وه ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانی‌و وشكانییه‌وه هه‌وڵی تیرۆكردنی بدرێت.
ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، هۆكاری ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌وه‌یه، بارزانی به‌نیازه له‌ڕێی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی عێراقییه‌وه، نفوزی ئێران له‌عێراقدا كه‌م بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌هاوكاریی ده‌وڵه‌تی توركیا، له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌هۆیه‌كی تر ده‌كه‌ن، ئه‌ویش هاوكاریكردنی بارزانییه بۆ كورده‌كانی سوریا له‌ڕووی چه‌كدارییه‌وه.
و: شادمان عه‌زیز