عەبادی بە گەڕاندنەوەی زۆرملێی ئاوارەکان تۆمەتبار دەکرێت

0

نوچە-رۆیتەرز

دەوڵەتی عێراق، بەو ەتۆمەتباردەکرێت، کە هەوڵی  گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئەو ئاوارە و کۆچبەرانە دەدات بە هۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوونە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، چەند گروپێکی داکۆکاری مافەکانی مرۆڤ  وفریاگوزاری لە عێراق، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە ئاوارەکانی شەڕی داعش ناچار دەکات کەمپەکانی جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان، کە دەگوترێ ئەمن وئاسایشی نییە.

ئەم  گروپانە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەو ەتۆمەربار دەکەن، لە بری ئەوەی  لە بیری چارەسەرێک بۆ ٢ ملیۆن ئاوارەی شەڕی داعش بێت، بیر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەکاتەوە.

ئەم رێکخراوانە دەڵێن، دەوڵەتی عەبادی بۆ ئەوەی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراو دڵنیا بێتەوە، ئاوارەکان ناچار دەکات  بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان. تاکو ئێستا عیراق،  وەڵامی  فەرمی بۆ ئەم قسانە نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com