نوچەنێت
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شه‌وی رابردوو له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییه‌ك فیشه‌كێكی ناوه به برایه‌كیه‌وه و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ٧-١-٢٠١٨، پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه بلاویكردوه‌ته‌وه، شەوی رابردوو ٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨، لە قەزای چەمچەماڵ برایەك فیشەكێك دەنێت بە براكەیەوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لە دەست دەدات.
لە راگەێندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمەتباری روداوەكە ناوی (ن، ص، ش) كوژراوەكەش ناوی (س، ص، ش) ەو لە دایكبووی ١٩٨٠ یە.لە ئێستادا لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستیپێكردووە، به‌ڵام راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی له هۆكاری كێشه‌كه‌و ئاماژه‌ی به ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه نه‌كردووه.