‌ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه

0

نوچەنێت

وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌ ئەمڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨، ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی کۆببنەوە و دۆخی ئیستای هەرێمی کوردستان و پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی هەرێم و عیراق، تاوتوێبکەن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ٧-١-٢٠١٨، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی بە میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی گوتووە، کۆبوونەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبوونەوەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیدا، دۆخی ئێستای ھەرێم و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان و عیراق و چەند پرسێکی دیکە، گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com