نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لیستی كراوه و داخراو گرنگ نییه ، گرنگ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی پێكهاته‌كان و جێگیركردنی سیسته‌می فره بازنه‌ییه.
چه‌ند مانگیكی كه‌م ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان، تا ئیستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان داوای لیستی داخراو ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، بێستون فایه‌ق په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت داواكاری هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان بۆ جێگیركردنی لیستی داخراو له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێندەی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی كورسی پێكهاته‌كان و جێگیركردنی سیسته‌می فره بازنه‌یم لاگرنگه، هێنده لیستی كراوه و داخراوم لا گرنگ نییه. پێویسته ئه‌مانه یه‌كلابكرێنه‌وه چونكه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
بیستون فایه‌ق دەڵێت، تا ئیستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌واركردنه‌وه نه‌هاتۆته په‌رله‌مان، هیچ كاتیكیش بۆ هاتنی ئه‌و یاسایه و گفتوگۆكردنی له‌ناو په‌رله‌مان دیاری نه‌كراوه.
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: هیچ كاتێك بۆ هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ریم دیاری نه‌كراوه
0
Share.