عوسمان بایدەمیر دەستبەسەرکرا

0

نوچەنێت

عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە بازنەی رووها لە شاری ئیزمیر درەنگانی شەوی رابردوو دەستبەسەرکرا.

بە پێی میدیاکانی تورکیا بایدەمیر بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی پارتەکەی لە ئیزمیر بووە و بەهۆکاری بوونی بڕیاری دادگا لەکاتی تێپەڕبوونیدا بەبەردەم میوانخانەی دامەزراوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ئیزمیر ، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستاش لەو میوانخانەیە گیراوە. 

بڕیارە ئەمڕۆ (یەکشەممە ٧-١-٢٠١٧)  کاتژمێر ٩ی پێشنیوەڕۆ عوسمان بایدەمیر لە ئیزمیرەوە لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنی دادگای شرناخ بکات و گوتەی لێبگیرێت لەبارەی ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵی.  

بە پێی زانیارییەکان، بایدەمیر بەتۆمەتی سەرپێچیکردنی یاساکانی رێکخستنی کۆبوونەوەی سیاسی و بەشداریی لە چالاکییەک لە شارۆچکەی جزیرەی سەر بە شرناخ لە 27ی کانوونی دووەمی 2015 بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو رەفتارانەی بەرامبەر بە تەرمی کوژراوەکان کراوە لە شارۆچکەکە لەکاتی رووداوەکانی 2015 لەباکووری کوردستان ، پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com