نوچەنێت
گوته‌بێژى فه‌رمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، سایتى ته‌سنیمى ئێران، له زارى ئاغاى موحسین ڕه‌زایى، سكرتێرى گشتی ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێرانه‌وه، تۆمه‌تێكى بێبنه‌ماى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، گوایه خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى فه‌رمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا لە روونكردنەوەكەیدا دەلێت “ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوه بێبنه‌مایه، كه له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. هه‌رێمى كوردستان به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى، كه هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بووه و هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه و نادات ببێته هۆى ئاڵۆزى و دروستبوونى پشێوى له وڵاتانى دراوسێ”.
لە كۆتاییشدا ئاماژەی داوە “هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌میشه خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش. ئه‌م جۆره لێدوانانه هیچ خزمه‌تێك به دراوسێیه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ناكەن”.