كۆمپانیایەكی فەرەنسی پشكی 35%ی دوو كێڵگەی هەرێم دەكڕێت

0

كۆمپانیایەكی فەرەنسی پشكی 35%ی دوو كێڵگەی هەرێم دەكڕێت

نوچەنێت . نالیا

دوای ئیكسۆن موبیل و شیڤرۆن كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسیش دێتە هەرێمی كوردستان و بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیای ماراسۆن دەكڕێت.
كۆمپانیای ماراسۆن كە بارەگاكەی لە شاری هیۆستنە لە ولایەتە یەگكرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند كە مافەكانی گەڕان و پشكنینی بەدوای نەوت لەدوو ناوچەی هەرێمی كوردستاندا بە كۆمپانیای نەوتی تۆتاڵی فەرەنسی فرۆشتوە.
كۆمپانیای ماراسۆن  ئاشكرای كردوە، بە گوێرەی رێكەوتنەكە  35% پشكەكانی لە هەردوو  ناوچەی حەریر و سەفین  بە كۆمپانیای تۆتاڵ  فرۆشتوەو  لەهەمانكاتدا  پشكەكانی لە دوو ناوچەی دیكە كە دەكەونە باكوری رۆژهەڵاتی هەولێرەوە بۆ 45% كەمكردوەتەوە.
كۆمپانیای ماراسۆن وردەكاری كرێبەستەكەو بەهاكەی بڵاونەكردۆتەوە.
ئەم گرێبەستەی نێوان كۆمپانیای تۆتال و ماراسۆن  لە كوردستان لە كاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەو پەڕی  كرژی و ئاڵۆزییدایەو حكومەتی عێراق ئەو گرێبەستانەی كۆمپانیاكانی نەوت لە كوردستان ئەنجامی دەدەن بە نایاسایی وەسف دەكات، لە ئێستاشدا لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێكهێنراوە بۆ بەدواداچونی دۆسێی  بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لە كوردستان، بەڵام بەوتەی وەزیری بازرگانی عێراق كە ئەندامە لە لیژنەكە تائێستا لیژنەكەیان دووجار كۆبونەوەیان كردوە بەڵام نوێنەرانی هەرێمی كوردستان بەشدارایان تێدا نەكردوە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com