نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای دیراسه‌كردنی وه‌ڵامی حكومه‌ت بۆ یه‌كگرتوو، ئه‌وكاته بڕیاری خۆمان له‌باره‌ی مانه‌وه یان كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکگرتووی ئیسلامی‌دا، تا ڕۆژی ١٥-١-٢٠١٨، مۆڵەت داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی، له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنیان، ئه‌و حزبه هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیان له‌گه‌ل حكومه‌ت ئه‌نجامداوه و چاوه‌ڕێی وەڵامن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، به‌هزاد زێباری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، سه‌باره‌ت به دوا بڕیاری یه‌كگرتو كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه رایگه‌یاند، یه‌كگرتووی ئیسلامی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم دەکات، تا وه‌ڵامی فه‌رمی یه‌كگرتوو بە نوسراو بدەنەوە، ئه‌و كاته سه‌ركردایه‌تی دیراسه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و بڕیاری خۆی دەدات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو دەڵێت، هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی ئه‌م هه‌ریمه بێت، یه‌كگرتوو هەڵیدەبژێرێت.