تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وازهێنانی یوسف محەمەد له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، نابێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
ڕۆژی شه‌مه ٣٠-١٢-٢٠١٧، پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه، له هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه و نێچیر‌ڤان بارزانی واژووی كردوه بڵاوكرایه‌وه گه‌شتوته په‌رله‌مانی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نابێته‌هۆی په‌كخستنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاكسازی له لیستی موچه و برینی موچه نایاساییه‌كان و پله باڵا ناشایسته‌كان.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د-دەڵێت، پیشتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ده‌هاته‌وه بۆ په‌رله‌مان، هیچ پڕۆژه و كارێكی په‌رله‌مان په‌كی نه‌كه‌وتوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئەوەشی راگەیاند، هه‌ركات په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌كه‌ی یوسف محمه‌دی په‌سه‌ندكرد، به‌ریككه‌وتنی سیاسی شوێنه‌كه‌ی پڕده‌كرێته‌وه.