نوچەنێت
دوای ئەوەی نزیکەی دوو مانگ لە لەندەن، لەژێر چاودێری پزیشکدابوو، کۆسرەت رەسوڵ ئەمڕۆ گەیشتەوە سلێمانی.
ئەمڕۆ شەممە ٦-١-٢٠١٨، بەفڕۆکەیەکی تایبەت، کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، لە لەندەنەوە گەیشتەوە سلێمانی.
ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی یەکێتی، لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازییان کرد. بڕیارە بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی، لە گردی عەلی ناجی لە سلێمانی.