ئەبو کاروان: کار لەسەر ئەوەکراوە رۆژێک بۆ یادکردنەوەی پێشمەرگە دیاریبکرێت

0

نوچەنێت:تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دیاریکردنی رۆژی پێشمەرگە گرنگی خۆی هەیە و پێویستە رۆژێک دیاریبکرێت بۆ یادکردنەوەی.

تائێستا لەکوردستان نەتوانراوە رۆژێک بۆ یادکردنەوەی پێشمەرگە دیاریبکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشمەرگە هێزێکی ناسراوە لەجیهاندا و توانی لەجیاتی هەموو دونیا شەڕی تیرۆر بکات.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەبو کاروان سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی و ئەندامی لیژنەی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان، لەپەرلەمانی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی رۆژی پێشمەرگە رایگەیاند”دیاریکردنی رۆژی پێشمەرگە، گرنگی خۆی هەیە و پێویستە رۆژێک دیاریبکرێت بۆ یادکردنەوە و بەرز راگرتنی قوربانی دانی پێشمەرگە، هەروەها قسەشمان لەسەر ئەوەکردووە کە رۆژێک دیاریبکرێت، بەڵام تائێستا لایەنەکان لەسەری رێکنەکەوتوون”.

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لە سەرەتای خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانەوە، کار لەسەر ئەوە کراوە رۆژێک دیاریبکرێت بۆ یادی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام تائێستا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.

ئەبو کاروان دەڵێت”لایەنەکان بەپێی پێویست گرنگیان بەو بابەتەنەدا، بۆیە لەو بڕوایەدانیم تازە ئەم خولە بتوانێت ئەوەبکات، هیوادارم خولەکانی داهاتوو دا بتوانن”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com