نوچەنێت
ئەندامێكی لیژنەی وردبینیکردنی لیستی موچەی فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان ھەرێم و بەغدا، بەردەوام دەبێت و تاوەکو پرۆسەی وردبینی کۆتایی دێت.
یوسف سورچی، ئەندامی لیژنەی وردبینیکردن لەلیستی موچەی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێم، بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاند”یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام داوە.بەردەوام دەبین تاوەکو پرۆسەی وردبینیکردنەکە تەواو دەبێت”.
یوسف سورچی، ئەوەشی خستەڕوو، بۆ تەواوکردنی پڕۆسەکە ههڵبهته کاتی پێویستە، دیار نییە کەی پرۆسهی وردبینیكردنهكه تەواو دەبێت.
ئهندامهکەی شاندی ههرێم، بۆ وردبینی لیستی موچەی فەرمانبەران له بهغدا دەڵێت”کار و کۆبوونەوەی ئێمە تەنھا لەگەڵ ئەو لیژنەیە دەبێت کە لەلایەن حکوومەتی عێراق، بۆ وردبینیکردن لە لیستی موچەی فەرمانبەران پێکھاتووە و لەگەڵ ھیچ لایەنێکی دیکە کۆبوونەوە ئەنجام نادەین”.