پارێزگارە عەرەبەکەی کەرکوک: کوردستان کارەبای کەرکوکی کەمکردۆتەوە

0

نووچە-هەولێر

راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، هەرێمی کوردستان تۆمەتباردەکات بەوەی لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، بەشە کارەبای کەرکوکی کەمکردووەتەوە بۆ پێنج یەکی جاران.

هەینی ٥ ی کانونی دووەم، جبوری لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی “جاران ٢٥٠ مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی کەرکوک دەکرا، کەچی ئێستا کەمکراوەتەوە بۆ ٥٠ مێگاوات”.

جبوری دەڵێت، بۆی دەرکەوتووە کە گرفتی کەمکردنەوەی بەشە کارەبای کەرکوک، لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لۆجستی و هونەری نییە، بەڵکوو سیاسی و کارگێڕییە.

وتەکانی جبوری لەدوای ئەوە هاتن، کە سەردانی یەکەی کارپێکردنی کارەبای کەرکوکی کرد و دەڵێت، کەمکردنەوەی بەشە کارەبای کەرکوک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، گرفتی کارەبای سەختکردووە و بە وتەی خۆی لە بەغداوە بەڵێنیان پێداوە بەشە کارەبای کەرکوک، لە ٤٥٠ مێگاواتەوە بۆ ٦٠٠ مێگاوات زیادبکەن، بەڵام هۆشداری داوە کە ئەوە تەنیا چارەیەکی کاتییە و نابێتە چارەسەری بنەڕەتی و کۆتایی بۆ کێشەی کارەبا لە کەرکوک.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر فرۆشتنی نەوتی کەرکوک، مانگانە ١٠ ملیۆن دۆلاری دەدایە پاریزگای کەرکوک، کە بەشێکی دەدرایە کارەبای نیشتیمانی و بۆ شارەکە دابیندەکرا، بەڵام ئێستا بەغدا نەوتەکەیان دەفرۆشێ و هیچ بڕە پارەیەکیان پێنادات وەک بودجەی پێترۆدۆلار و بەوەش ناتوانن وزەی کارەبای پێویست بۆ پارێزگاکە بکڕن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com