نوچەنێت
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاستی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوتی لە ساڵی 2017 دا ئاشکراکرد.
هەروەها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بە ئاستی هەناردەکردنی رۆژانەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو کردووە:
لە مانگی سێپتێمبەردا (مانگی 9) رۆژانە 514 هەزار و 54 بەرمیل هەناردەکراوە.
لە مانگی ئۆکتۆبەردا (مانگی 10) رۆژانە 384 هەزار و 659 بەرمیل هەناردەکراوە.
لە مانگی نۆڤەمبەردا (مانگی 11) رۆژانە 252 هەزار و 301 بەرمیل هەناردەکراوە.
لە مانگی دیسەمبەردا(مانگی 12) رۆژانە 263 هەزار و 542 بەرمیل هەناردەکراوە.
دابەزینی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەردا بۆ هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی هێرشەکە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەتایبەت (هاڤانا و بای حەسەن) کە نەوتەکەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەفرۆشرا، دەستیان بەسەردا گیرا.