نوچەنێت
پەرلەمانتاریکی یەکێتی ڕایدەگەێنێت، نوێنەرانی سێ حیزبەکە هاتونە بەغداد و داوای کۆبونەوەیان لە ئێمەش کردووە، بەڵام ئیمە ئامادە نەبوین لەگەڵیان دانیشین.
ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندوە “ئه‌و وه‌فده‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی نیشتمانی، كه چوونه‌ته به‌غدا نوێنەرایەتی حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن و خۆیان به نوێنه‌ری ئه‌وان نازانن، چونكه خۆیان ناڕازین له حكومه‌تی هه‌رێم و ئێمەش لەگەڵیان دانەنیشتوین”.
رێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەداوە “وه‌فدەکەی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی نیشتمانی هاتونه‌ته به‌غداد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حه‌یده‌ر عه‌بادی، كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ داوایان كرد كه كوتله كوردستانییه‌كان پێكه‌وه دابنیشن و چه‌ند پرسێك تاووتوێبكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی كوتله كوردستانییه‌كان نه‌چوونه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ته‌نانه‌ت به خۆشمه‌وه كه به‌شداریم نه‌كرد”.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتیشیەتی “ئه‌و وه‌فده‌ی هاتوونه‌ته به‌غدا ته‌مسیلی حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن و خۆیان به نوێنه‌ری ئه‌وان نازانن، چونكه خۆیان ئۆپۆزسیۆنن و ناڕازین له حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌وان خۆیان نیشان ناده‌ن و ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌وان لێیان ناڕوانین”.