نوچەنێت-رووداو
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نامەیەک بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دەنێرێت و رایدەگەیەنێت، ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه، له رێگه‌ى دانوستاندنێكى سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه، له ڕێگه‌ى دانوستانێكى سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ڵێت “هه‌ردوولا هانده‌ده‌م هه‌نگاوى پێویست بۆ ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بنێن تاكو بتوانن تیایدا دانوستانێكى ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن”.
له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵی خۆى نیشان ده‌دات، كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ له چه‌ندین بۆنه‌ى ئاشكرا‌دا، كرانه‌وه‌ى خۆیان بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، گۆتێرێس هه‌روه‌ها ده‌نووسێت “له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و به‌هێزكردنى زیاترى ئارامى له ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه هێشتا ڕێكخراوى داعش دروستى ده‌كات، پێویسته ئه‌و ئارامییه‌ى هاتۆته ئاراوه، بپارێزێت”.