دوای پەیوەندی لەگەڵ تاران‌و دیمەشق مالیكی سوپای بەرەو كوردستان جوڵاندوە

0

دوای پەیوەندی لەگەڵ تاران‌و دیمەشق مالیكی سوپای بەرەو كوردستان جوڵاندوە

نوچەنێت . هاوڵاتی
ڕۆژنامەیەكی كوەیتی رایدەگەیەنێت دوای‌ پەیوەندییەكی‌ تەلەفۆنی‌ لەگەڵ بەرپرسانی‌ تاران‌و دیمەشقدا، مالیكی سوپای‌ بەرەو سنورەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان‌و سوریا جوڵاندووە.
ڕۆژنامەی‌ سیاسەتی‌ كوەیتی‌ لەزاری‌ سەرچاوەیەكی‌ سیاسی‌ ئاگادارەوە ئاشكرایكردووە لەڕۆژانی‌ ڕابردوودا نوری‌ مالكی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق لەگەڵ بەرپرسانی‌ تاران‌و دیمەشقدا پەیوەندیی تەلەفۆنی‌ ئەنجامداوە‌و دوای‌ ئەوەش سوپای‌ بەرەو سنوورەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان جوڵاندووە.
سەرچاوەكە رونیكردوەتەوە ئامانج لەجوڵاندنی‌ سوپای‌ فیدراڵی‌ عێراق، ڕێگەگرتنە لەدامەزراندنی‌ ناوچەیەكی‌ ئازادكراو كە لەقامیشلو‌و حەسەكەوە بۆ حەلەب درێژدەبێتەوە‌و لەبەرنامەی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا‌و ئۆپۆزسیۆندایە هەنگاوێكی‌ لەو جۆرە دوای‌ ڕووخانی‌ بەشار ئەسەد بنێن.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com