نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە، هەردوولا چڕكرنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 4-1-2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەشداربوو و تیایدا باس له دوا هه‌نگاوه‌كان و پێكهێنانی لیژنه، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه و سه‌ردانیان بۆ به‌غدا و پێداچوونه‌وه به لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا به پێویستیان زانی ئه‌و ئارامییه‌ی دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه، زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت، تاكو زه‌مینه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، بڕه‌خسێنرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت له شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراقدا كرایه‌وه و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه تاوەكو هه‌نگاوی زیاتر به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بنرێن.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و بارودۆخی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و كار و چالاكی و پلانی چاكسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.