کوبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حزبە سیاسیەکانی کوردستان: کورد یەک هەڵوێستە

0

راگەیەندراوی كۆبونەوەكە…

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 30/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌رانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و تیایدا ره‌وشی سیاسی ئه‌مرۆی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ و هێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كانی شنگاڵ و زومار خرایه‌ به‌رباس و له‌م رووه‌وه‌ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دوو ناوچه‌یان خسته‌ڕوو و شیكردنه‌وه‌یه‌كی وردیان سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتننامه‌ و دیكۆمێنتانه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد كه‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ كاریان پێنه‌كراوه‌ و دواتریش هه‌ر یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دیدوبۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو و هه‌رهه‌مووشیان یه‌كانگیر بوون له‌ سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ :

1- جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی ماڵی كورد و ئاماده‌یی له‌ داكۆكیكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان.
2- كێشه‌ سیاسیه‌كان به‌ هێز یان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێن ، به‌ڵكو به‌ رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و رێككه‌وتننامه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دیالۆگ .
3- دووپاتكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر برایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ حوكمرانی عیراق.
4- كۆبووه‌كان خوازیارن لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان و رای گشتی عیراق رۆڵی مێژوویی خۆیان ببینن له‌ پاراستنی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی و كاری به‌كۆمه‌ڵ له‌ به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com