ئێران، کوژرانی سێ کەس لە هێزەکانی ئیتڵاعات لە شەڕ لە گەڵ حدکا  پشتڕاست دەکاتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی شەڕ و پێکدادان، لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتڵاعات، لە رۆژی رابردوودا لە شاری پیرانشار، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، کوژرانی ژمارەیەک لە  هێزەکانی پشتڕاست دەکاتەوە.

وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤-١-٢٠١٨، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی شەڕ و تێکهەڵچوونی ‌هێزەکانی خۆی لە گەڵ پێشمەرگەکانی حدکا، دەڵێت، لە شەڕ لە گەڵ هێزێکی تیرۆریستی، سێ کەس لە ئەندامانی  کوژراون.

حدکا رۆژی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا، ئاماژەی بەم شەڕە کردو و لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی، کوردستان میدیا، رایگەیاند، بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، هێزەکانی ڕژێم لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانیان ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ هێرشیان کرده سەر گوندی زێوەی پیران، سەر بە شاری پیرانشار و بە شێوەی دڕندانە لەگەڵ خەڵک دەرگیر بوون.

لەو هێرشەدا پێشمەرگەکانی شار، لە هێزەکانی رژێم هاتنە دەست و بە هێرشی پێچەوانە، زەربەی کاریگەریان لە هێزەکانی رژێم و بەکرێگیراوانیان دا.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی رژێم، چەند ماڵی خەڵکی ئاساییان بە تەواوی وێران کردووە و لەو دەرگیریەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان جەنازەی شەش کوژراوی هێزەکانی رژێمیان بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستووەتەوە.

دوای ئەوەی کە وەزارەتی ئیتڵاعات، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە، حدکا جەختی لەوە کردەوە، کە بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەی رژێم، بەپێی زانیارییەکان لانیکەم ٦ کەس لە پاسداران لەم تێکهەڵچوونەدا کوژراون  و چەندین کەسیشیان بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com