گوتەبێژی کۆمسیۆن:دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکان، لە دەستەڵاتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە

0

 

 نوچەنێت

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێم، رایدەگەیەنێت، دیاریکردنی رۆژێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە دەستەڵاتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیراندایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤-١-٢٠١٨، شێروان زرار گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جه‌ختی له ‌ئاماده‌ییان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان کردەوەو گوتی” داواکارییەکانی کۆمسیۆنمان پەیوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم کردووە،    بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانمان ناردووە و هەفتەی داهاتوو، لەگەڵ حکومەت کۆ دەبینەوە وقسە لەسەر رۆژی هەڵبژاردنەکان دەکەین.

گوتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەوان رۆژی هەڵبژاردنەکان دیاری ناکەن، بەڵکو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی ئەنجامدانی هە‌ڵبژاردن دیاری دەکات.

ئاماژە بەتێچووی پارە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان دەدات و دەڵێت”بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، داوای  ٢٣ملیۆن دۆلارمان کردووە و کۆی پێداوایستییەکانی دیکەی کۆمسیۆنمان، بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com