تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نیت، سندوقی دراوی نیوده‌وڵه‌تی، بۆ ناردنی موچەی هەرێم، گوشاری زۆری بۆ عێراق هێناوه.
وەڵام نەدانەوەی عەبادی، بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەرێگەی گفتوگۆ، وای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، گوشار بخەنە سەر حکومەتی عیراق.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرشیركۆ حه‌مه ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به گوشاری كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق، بۆ ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گوشاری جددی خستوه‌ته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق، بۆ زیادكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌ریمی كوردستان له 6 ترلیۆن بۆ 10 ترلیۆنی ساڵانه و دابینكردنی بودجه‌ی شایسته بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش وای له حكومه‌تی عیراق كردووه، كه نه‌رمی بنوێنێت و داوای لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بكات، وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا بۆ ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته.
شیركۆ حه‌مه‌ئه‌مین رایده‌گه‌یه‌نێت ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م مانگه‌وه موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ره‌وانه‌بكرێت، چونكه ئه‌و وه‌فده ی حیزبیه‌ی كه له به‌غدان ئه‌و زانیاریانه‌یان پشتراستكردوه‌ته‌وه ، هیوادارین وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا به‌غدا موچه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بنیرێت له‌م مانگه‌وه .