نوچه‌نێت: تایبەت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سێ مانگی داهاتوودا پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، جیا له چاكسازی له كه‌رتی موچه و خانه‌نشینی، بڕیاری چاكسازی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش داوە، به‌پێی خاڵێكی چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ، یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌و ده‌خرینه ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه رایگه‌یاند، له ساڵی رابردوه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، بۆ ریكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، تێكه‌ڵكردنی یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠، خستنه‌سه‌ریان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه، یه‌كیكه له چاكسازییه‌كان.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت هەروەها دەڵێت، له هه‌یكه‌لی نوێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، هیچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی پیشمه‌رگه نامینێت. وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایش یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ تێكه‌ڵده‌كرێن و ده‌خرێنه ژێر ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان.
له‌باره‌ی كاتی دیاری كرا‌و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی ٧٠و ٨٠ی پیشمه‌رگه و خستنیانه ژێر ركێفی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌وه، هه‌ڵگورد حیكمه‌ت گوتی ، بریاره له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئەمساڵدا، پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، بچیته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.