نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، وەڵامی قسەکانی حه‌سه‌ن تۆران دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، لەدەسەڵاتی هیچ کە سدانییە ئەو قسانە تەنها بۆ موزایەدەی هەڵبژاردنە.
حه‌سه‌ن تۆران، له لێدوانێكدا بۆ سايتى سۆمه‌ريه نيوز، رايگه‌ياندبوو”جه‌بهه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكه و، ده‌يانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بگه‌ڕێنه‌وه ده‌ست حكومه‌تى به‌غدا”.
ئەم لێدوانەی حه‌سه‌ن تۆران لەکاتێکدایە،ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك لەدوای رووداوه‌كانى ١٦ ئۆكتۆبه‌ر و داگيركردنى كه‌ركووكه‌وه هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە رایگەیاند”لەعێراق هیچ یاسایەك نییە، رێگە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بدات، بەهەڵوەشاند ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، سیستەمی عێراق تێکدەچێت و هیچ بەهایەك بۆ هەڵبژاردن نامێنێتەوە”.
هەروەها عەسکەری دەڵێت”ئەگەر بشبێت بەیاسا، فەوزادروست دەکات و شەش پارێزگای دیکە بەدوای ئەودا داوای هەڵوەشاندنەوەدەکات، بۆیە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، خەڵک هەڵیبژاردووە و تەنها لەرێی هەڵبژاردنەوە هەڵدەوەشێتەوە”.
هاوکات جەختی کردەوە، کە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك لەدەسەڵاتی هیچ کەس نییە. هەڵی بوەشێنێتەوە. تەنانەت سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەرلەمانیش، لەبەرئەوەی شتێکی نادەستورییە و دەستور رێگە بەکارێکی لەو شێوەیەنادات.
لەبارەی قسەکانی(حه‌سه‌ن تۆران)ەوە، کەباس لە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكهدەکات،ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی دەڵێت”ئەوە تەنها بۆ موزایەدەی هەڵبژاردنە، ئەو ماوەیەکی زۆرە داڵخەی ئەوەلێیداوە، خۆی و جەماعەتەکەشی هەوڵی زۆریانداوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بۆیە هەڵوەشاندنەوەی نەبەقسەی ئەوەئەبێت و نەبە دەست ئەویشە”.
ئەحمەد عەسکەری ئاماژە بەوەدەکات، کەتائێستا پێكهاته‌كانى كه‌ركوك نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ جۆره رێككه‌وتنێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پرسى ئیداره‌ى كه‌ركوك، بەڵام هەوڵ -دەدرێت رێککەوتن بکرێت.