سەڵاحەدین بەهائەدین: چوونی شاندەکە بە سروشتی دەزانین

0

نوچەنێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، چونی شاندی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ به‌غدا سروشتییه‌و بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی حزبی خۆیان.

دوێنی چوارشه‌مه‌ ٣-١-٢٠١٨، شاندی گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و هاوپەیمانی، سەردانی بەغدایان كردو بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ لایەنە عێراقییه‌كان چه‌ندین دیدار سازبكه‌ن و له‌گه‌ل حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ ٤-١-٢٠١٨، سەڵاحەدین بەهادین، لەرێگەی نوسینگەكەی راگەیاندنی روونكردنەوەیەكی لەبارەی چوونی ئەو شاندە هاوبەشەی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ بەغدا رایگەیاندووە، وەك یەكگرتوو “بەهەوڵێكی سەردانی شاندێك بۆ بەغدا لەسیاقی بەگەڕخستنی پەیوەندییەكانی حیزبی خۆیان، بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەکە بەشتێکی سروشتی دەزانین”.

نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، لەبەرانبەر ئەو دەنگۆیانەی، كە گوایە ئەوان “ناڕازین” لەچوونی شاندەكە دەڵێت” ئەم سەردانە جێگای رێزەو هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین”.

هەروەها رایگەیاندووە”ئێمەش سەرنجمان لەسەر دواكەوتنی دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە. هەوڵی پەلەكردنمان داوە لەو پێناوەداو حەزمان كردووە، كە هەرێم دەستەیەكی گشتی فەرمی پێكبهێنێت‌و لەهەموو لایەنەكان دەستبەكارببێت، بەڵام بەداخەوە هێشتا بەغدا، ئامادەنەبووەو گفتوگۆی فەرمی دەستی پێنەكردووە‌و ئەو دواكەوتنەش لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نابینین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com