نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوەو رایگەیاند، ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤-١-٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینی ئەوەی کردووە، کە ئەگەری بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی، هەولێرودۆهۆک و سلێمانی هەیە.