سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی تورکیا کۆبۆوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤١-١-٢٠١٨، كونسوڵى  توركیا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێ،ی کوردستان، کۆبووەوە.

رێکەوتی ٢٨-١١-٢٠١٧، محه‌ممه‌د ئاكیف، كو‌نسوڵی پێشووی توركیا وازی لە پۆستەکەی هێناو   هاکان کاراچای، لە ١٦-١٢-٢٠١٧، وەک کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کورستان دەستبەکاربوو.

بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كونسوڵى نوێى توركیا، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به‌ دیداره‌كه‌، جه‌ختى له‌ به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانى زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان، كرده‌وه‌. هاوکات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى بۆ  هاوكاریكردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پیشانداوە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسوڵى نوێى توركیا كردووەتەوە گوتویەتی، هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com