
بزوتنەوەی گۆڕان بایکۆتی کۆبونەوەیەک لەمەر بارودۆخی کورد‌و عێراق دەکات
نوچەنێت
بریارە سبەینێ سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ناوچەکەو کوردستان، ئەگەرچی کۆبونەوەکە لەکاتێکدایە کە رەوشی نێوان عێراق و کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، عێراق سەرقاڵی لەشکرکێشییە بۆ سنورەکانی کوردستان، و دۆخی کوردی رۆژئاوای کوردستان، لەژێر هەڕەشەدایە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لە رونکردنەوەیەکدا، بایکۆتی کۆبونەوەکەی راگەیاند.
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
ئه‌مڕۆ 29/7/2012 ئاگادارکراین که سبه‌ینێ 30/7 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی هه‌رێم کۆبونه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌کرێ له‌سه‌ر بارودۆخی نوێ له کوردستان و ناوچه‌که.
ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بریارماندا که به‌شداری نه‌که‌ین له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه له هه‌مو کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌وجۆره‌دا، چونکه هه‌رکاتێ که ته‌نگژه‌یه‌ک له کوردستاندا دروست ده‌بێت ئه‌وکاته ئۆپۆزسیۆن داواده‌کرێت بۆ به‌شداریکردنیان له ئاڵۆزی و کێشه‌کاندا. به پێچه‌وانه‌وه له بڕیاره سیاسییه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌کاندا تاکلایه‌نه و بێ پرس و را بڕیار ده‌درێت هه‌روه‌ک تێپه‌راندنی ئه‌و یاسایانه‌ی که ره‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه به بیانوی زۆرینه‌وه، که پێویستبو به ته‌وافوقی نیشتمانی تێبپه‌ڕن، بۆ نمونه تێپه‌ڕاندنی به‌په‌له‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش له چه‌ند رۆژی رابردودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن چه‌ندین پاکێج و پرۆژه یاسا و سه‌رنجی پێشکه‌ش کردبو که سه‌رجه‌میان پشتگوێ خران.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رگیز نابێته پاشکۆی هیچ لایه‌نێک که به ته‌نها بڕیارده‌ر بێ و رۆڵی ئۆپۆزسیۆن وه‌ک لایه‌نێکی گرنگ پشتگوێ بخات.
پرسیاریشمان ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه کامه‌یه که بڕیاری سیاسی ده‌دات و شه‌ڕ و ئاشتی له کوردستان به ده‌ست ئه‌وه؟
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
29/7/2012