بە بەراورد بەساڵی رابردوو، روداوی هاتوچۆ زیادی کردووە

0

نوچەنێت

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە-بەراورد بە ساڵی رابردووروداوەکان زیادیان کردووە.  لە ساڵی ٢٠١٧ دا ١٣٥٤ رووداو  تۆمارکراون.

فازڵ حاجی حسێن وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند ، لە ساڵی ٢٠١٧دا ١٣٥٤ رووداو رویداوە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٢٦٣ رووداوهەبوو.

هەروەها ئاشکرایکرد، کە لەساڵی رابردوو  ٢١٩کەس گیانیان لەدەستداوەو ١٤٣٧کەسیش برینداربوون، بەڵام لە ٢٠١٦ دا ٢١٥کەس مردوون و ١١٩١کەس برینداربوون.
فازڵ حاجی، سەبارەت بە دوا ئامارەکانی مۆڵەتی لێخوڕین گوتی، ٥٠٥ھەزارو ٢١٢ مۆڵەتە دراوە، لەم رێژەیە زیاتر لە ٥٠ یان لە رەگەزی مێن و کۆی گشتی ئۆتۆمبیلی تۆمارکراو ٧٠٥ھەزارو ٣٩٦ ئۆتۆمبیلەو ٤٦ھەزارو ٧٧٩ئۆتۆمبیل لەساڵی ٢٠١٧ تۆمارکراون ١٥١ ھەزارو ٤٥٠ سەرپێچی کامێراکانی چاودێری تۆمارکراون و کۆی سەرپێچیەکان ٣٢٩ھەزارو ٦٧٤ سەرپێچی بوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com