نوچەنێت-هەولێر
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسۆنە سەربازییەکانی نەینەوا رایگەیاند، چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەم شاندی کوردستان و عێراق لە بارەگای فەرماندەییەکە لە موسڵ کۆبوونەتەوە.
سەرچاوەکە گوتویەتی، کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، سەرۆکایەتی شاندی کوردستانی کردووە و شاندی بەغداش بە سەرۆکایەتی سوپاسالاری عێراق عوسمان غانیمی بووە.
ئەو سەرچاوەیە بە پۆرتاڵی “غەدپرێس”ی شیعەکانی گوتووە، بابەتی کۆبوونەوەکان بریتی بووە لەشێوازی بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی کوردستان، لەنێوان هەولێر و بەغدا.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە حەیدەر عەبادی گوتی، هەندێک لایەن هەن موجامەلەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پشتیوانی کورد بۆ خۆیان مسۆگەربکەن.